AP ١٤٠٠ سەرماوەز ٣٠ ٠٧:١٢

گیانی خەڵک چەند گرینگە؛

لافاوەکەی هەولێر و نیشاندانی چەند ڕاستییەکی حوکمڕانی لە هەرێم

لافاوەکەی هەولێر و نیشاندانی چەند ڕاستییەکی حوکمڕانی لە هەرێم

ڕاستە لافاو دیاردەیەكی سروشتییە، بەڵام مرۆڤ بەهۆی پێشكەوتنەكانی سەدەی بیست‌و یەك‌و هەوڵی دڵسۆزانەو كاری جدییەوە ڕێگەی لەڕوودانی كارەساتی زۆر مەترسیداریش گرتووە، لەو ڕووەشەوە نموونەی زۆر هەن.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی- سۆزان حەمە تاتە: لەپای كەمتەرخەمییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان‌و بەدیاریكراویش دەسەڵاتی خۆجێیی هەولێر، ئەوەی پیشانداین دەسەڵات چەند بێباك‌و كەمتەرخە بەرانبەر ژیانی هاوڵاتییەكانی، چەندیش دەستكراوەو ئاسانكار بووە بۆ سەرمایەدارە بێویژدانەكانی كوردستان‌و لەسەر كەموكوڕییەكانی هیچ پڕۆژەیەك لێی نەپرسیونەتەوە كە ئەمە هۆكاری سەرەكی مردنی 11 هاوڵاتی‌و زیانی نزیکەی 21 ملیار دینار، هاوشانی ئەوەی خەڵكی ئەو چەند گەڕەكە بۆ چەندین ڕۆژو شەو ژیانیان پڕبوو لەناخۆشی‌و تاڵی‌و بوونە سەرباری خزم‌و كەسوكاریان.

ڕاستە لافاو دیاردەیەكی سروشتییە، بەڵام مرۆڤ بەهۆی پێشكەوتنەكانی سەدەی بیست‌و یەك‌و هەوڵی دڵسۆزانەو كاری جدییەوە ڕێگەی لەڕوودانی كارەساتی زۆر مەترسیداریش گرتووە، لەو ڕووەشەوە نموونەی زۆر هەن.

هەمیشە دەسەڵاتی كەمتەرخەم بیانووی زۆر لەپای كارەساتەكان دەهێنێتەوە كە لەجێگەی ئەوە دەبوو پەندی لێوەربگرتایەو ڕێگەی نەدایە چەندین هاوڵاتی ببنە قوربانی، بگرە دەبووە لافاوەكەی پێشتر كە زیانی زۆری هەبوو بكرایەتە دەرفەتێك بۆ ئەوەی ڕێوشوێنی پێویست بگیرێتەبەر بۆ دووبارەنەبوونەوەی.

سادەكردنەوەی ژیان لای هاوڵاتییان بۆ ئەوەی خۆشی ڕوویان تێبكات پرەنسیپێكی گشتی‌و مانادارە، بەڵام سادە سەیركردنی ژیانی خەڵك لەلایەن دەسەڵاتەوە مانای بێنرخكردنی مرۆڤایەتییە كە ئەمە هیوا لای مرۆڤ دەكوژێ، ئەگەر لەنیشتمانەكەیشی ڕانەكات، بەڵام دڵسۆز نابێت، كاتێك دەبینێت نایەكسانی‌و نادادپەروەریی زۆر هەیەو چینێك ژیانی شاهانەیان هەیەو چینێكی تریش ژیانی گەدایشیان پڕ ڕەوا نابینرێ، بگرە لەشوێنێك شوێنی ژیانكردنیان بۆ دیاریدەكرێ كە هەرچی ڕووداوو كارەساتی سروشتییە لەسەر ئەوان تاقیبكرێتەوەو دواییش هەر خۆیان شین‌و شەپۆڕیان بۆ دەكەن.

دیاردەی خۆكوشتن، یەكتر كوشتن، ژنكوژيی‌و تەقینەوەو وا مردنی بەلافاویشی هاتەسەر لەهەرێمی كوردستان حاڵەتی تێپەڕاندووەو بووەتە دیاردە، ئەگەر لەو رووەوە سەیری بكەی كە دەسەڵات بەس تەنها خۆیی‌و ڕەعیەتەكەی لا گرنگە ئەوا شتێكی ئاساییەو دیاردەیەكی ترسناك نییە، بەڵام ئەگەر لەڕووی كۆمەڵناسیی سیاسییەوە لێی بڕوانی، ئەوا لوتكەی كارەساتەو سیماكانیشی گەندەڵی‌و بێباكی‌و ناشەفافیەت‌و دروستكردنی جیاوازی چینایەتی‌و نرخ دانەنا بۆ مرۆڤەكان كە ئەمە لەبێهیواییدا دەگاتە لووتكە.

جێبەجێنەكردنی ئەركە ڕاستەقینەكان لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە ڕۆح‌و ژیانی ڕاستەقینەی مرۆڤەكانی بێبەها كردووە، وایكردووە خەریكە هاوڵاتییانی كوردستان دەبنە مرۆڤگەلێكی بێ خەون‌و ئارەزوو تەنها لەچاوەڕوانی مەرگێكدا دۆشداماون، ئەگەر ئەم دۆخە هەروا بمێنێتەوە دوورنییە كوردستان ببێتە دوورگەیەكی مەرگدۆست‌و ژیانكوژو چیرۆكەكی ئەم ئەزموونەش كۆتایی بێت.

ژێدەر: شارپرێس

News ID 40410

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha